File:Central Kurdish Wikipedia 50,000 Articles red.png

edit

سڵاو، زۆر سپاس بۆ بارکردنی پەڕگەکە! تەنیا دوو تێبینیم لەسەری بوو. یەکەم، باشترە ئەو نووسینەی سەر شریتەکە «٥٠٬٠٠٠ وتار» بێت چونکە ڕەنگە نەزانرێت کە خۆشیمان بۆ چی شتێک گێڕاوە. ژمارەی پەڕگە، بەکاربەر، وتار یان چی؟ لێرە ئێمە ئاشکرای دەکەین کە ژمارەکە بۆ وتارە، و تێبینیی نیشانەی جیاکردنەوەکەش بکە و ئەوە گرنگە کە دانرێت. دووەمیش، باشتر وایە پەڕگەکە بە SVG دروست بکرێت نەک PNG. گەر کاتت بوو کار لەسەر SVG بکەیت، ئەوا دەتوانیت کەڵک لە File:Wikipedia-logo-v2-en 5m articles bigger white vector.svg یا File:Arabic Wikipedia 1,000,000 (1).svg وەرگریت. زۆر سپاس بۆ تۆی گوڵ! Aram (talk) 15:12, 31 May 2023 (UTC)Reply

Aram (talk · contribs) زۆر سپاس کاکە ئارام، بۆیە وتارم نەنووسی چۆن ڕاستییەکەی ڕێنووسی ئەمیریم نییە بۆیە بەڕای تۆ کێشە نییە ٥٠٫٠٠٠ وتار بە ئەلفوبێییەکی دیکە بنووسم؟ تەنیا تکایە گەر بەخۆشت دەتوانی پەڕگەیەک ساز بکە و لێرەی دابنێ. گەلێک سپاس بۆ بەڕێزت. Nskoalj (talk) 11:52, 1 June 2023 (UTC)Reply

دووبارە سڵاو Nskoalj، ئێستا وەشانێکی svgم بە ڕێنووسی ئەمیری بار کرد. بڕوانە File:Central Kudish Wikipedia - 50,000 articles.svg و گەر دەتانەوێت شتێک بگۆڕن، بیکەن یان ئاگادارم بکەن. ئێستاش لە دیوەخان قسەی لەسەر دەکەم. Aram (talk) 19:55, 7 June 2023 (UTC)Reply

زۆر سپاس بۆ بەڕێزت. Nskoalj (talk) 12:03, 8 June 2023 (UTC)Reply