کۆمنز:بەکارھێنانی دادپەروەرانە

This page is a translated version of a page Commons:Fair use and the translation is 67% complete. Changes to the translation template, respectively the source language can be submitted through Commons:Fair use and have to be approved by a translation administrator.
Outdated translations are marked like this.
"Fair use" redirects here. For images about Fair use, see Category:Fair use.

Shortcuts: COM:FAIRUSE • COM:FU • COM:FAIR

"بەکارھێنانی دادپەروەرانە" لە کۆمنز" ڕێگەپێدراو نییە

کۆمنز "بەکارھێنانی دادپەروەرانە" پەسەند ناکات پەڕگەکانی (وەک لۆگۆی نائازاد، کەڤەر، سکرینشووت، یان بەرھەمی ھەر کارێکی نائازاد و ماف پارێزراو) لەبەر ئەوەی یاسای بەکارھێنانی نائازاد لە وڵاتێک بۆ وڵات جیاوازی ھەیە، بەمەشەوە، ئەو ناوەڕۆکانەی لەژێر یاسای بەکارھێنانی نائازادی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەسەندراوە لە زۆربەی وڵاتانی تر بەکارنایەت.

وە "بەکارھێنانی دادپەروەرانە" دەکەوێتە سەر چوارچێوەی وێنەکە (یان میدیاکانی تر) کە لە پەڕەی پێویست بەکاردێت تیایدا، کە پەڕگەیەکی نائازاد دەتوانرێ بۆ یەک مەبەستی دیاریکراو بەکاربێت وەک ئەوەی لەیەک پەڕە، یان یەک شوێنی دەستنیشان کراو، و بەکارھێنانی بۆ مەبەستێکی تر وەک لە پەڕەیەکی تر دەبێتە ھۆی بەزاندنی مافی لەبەرگرتنەوە، بۆ ئەمەش کە کۆمنز ڕێگە دەدات پەڕگەکانی لە تەواوی شوێن و پەڕەکان بەکاربێت و بەپێچەوانەی بەکارھێنانی نائازاد کە ڕێگا نادات لە بەکارھێنانی گشتیدا بەکاربھێنرێت وەک پڕۆژەی کۆمنز. ئەوەش بە سادەیی بەو مانایە دێت کە "بەکارھێنانی دادپەروەرانە" لە کۆمنز جێگای نابێتەوە.

و بەکارھێنانی دادپەروەرانە دژی سیاسەتی کۆمنزە کە تیایدا ھاتووە ھەموو ئەو پەڕگانەی لە کۆمنز بارکراون دەتوانرێت لەلایەن "ھەرکەسێک، ھەر شوێنێک، بۆ ھەر مەبەستێک بێت" بەکاربێت. و بڕیارنامەی مۆڵتنامەی ڕێکخراوی ویکیمیدیا (WMF) بە ئاشکرایی لە پڕۆژەی کۆمنزی قەدەغە کردووە کە ڕێگە بە پەڕگەی نائازاد بدات.

"بەکارھێنانی دادپەروەرانە" لە "ھەندێک" پڕۆژەی ویکیمیدیا ڕێگەپێدراوە

ھەرچۆنێک بێت لەوانەیە بتوانیت ھەندێک وێنە لە ویکیپیدیای ناوخۆی خۆت بەرز بکەیتەوە. ئەگەر بێت و پڕۆژەکەت ڕێگەی پێبدات، وە تێبینی ئەوەش بکە کە ئەو پەڕگانەی لە ناوەخۆ بڵاو دەبنەوە ئەوا تەنھاش لە ناوەخۆ دەتوانرێن بەکاربھێـنرێـن.

ھەندێک لە پڕۆژەکانی ویکیمیدیا، بەڵام بەھەموو مانەیەک مەبەست لە ھەمووی نییە، ڕێگە دەدەن کە ھەندێک جۆر لە پەڕگەی نائازاد لەژێر چەن مەرجێکی دیاریکراودا بڵاو بکرێنەوە، ئەمەش ئەو مانایە دەگەیەنێت کە ئەو پڕۆژانە ھەڵگرەوەی سیاسەتی ھەڵاوردە لە بنەماکە. لێرە دەتوانی سەیر بکەی بزانیت ئاخۆ ویکیپیدیاکەت ئەم جۆرە سیاسەتەی ھەڵگرتۆتەوە یان نا.

بۆ نموونە، ویکیپیدیای ھۆلەندی ڕێگا بە ھیچ پەڕگەیەکی ناوخۆ نادات، ئەو پەڕگانەی لێی بەرز دەکرێنەوە یان پێویستە بگوازرێنەوە بۆ کۆمنز یان دەیانسڕێتەوە. لەلایەکی تریشەوە، ویکیپیدیای ئینگلیزی ڕێگە بە بەکارھێنانی نائازاد دەدات و بەمەرجێک ئەو پەڕگانەی لە ناوەخۆ باردەکرێن پێویستە لەگەڵ سیاسەتێکی توندی وەک سیاسەتی ناوەڕۆکی نائازاد بگونجێت، کە داوا لە بارکەر دەکات زانیاری ورد لەسەر بەکارھێنانی درووستی دادپەروەرانە دابین بکات. وە ئەو سنووردارکردنەی کە لەسەر بەکارھێنەران دانراوە لەلایەن سیاسەت و ڕێساکانی ویکیمیدیا، توندتر و سەخترە لەو سنووردارکردنەوەی لەلایەن یاسای ویلایەتە یەکگرتووەکان داندراوە.

If your local wiki does not allow the uploading of fair use material (and some, such as Spanish Wikipedia do not allow local uploading at all, making use only of media on Commons), then on that wiki there is no way of accessing any non-free or fair use file except through an external link (as hotlinking is disabled on Wikimedia wikis). If you are unable to persuade your local wiki community to adopt an Exemption Doctrine Policy then there is no option but to try to find replacement files that are free.

See also